
media/company Kurdsat Broadcasting Corporation is a Kurdish satellite channel , It is a general cultural TV channel covers a wide range of areas. #Kurdsat
Iraq As sulaimanyah
Joined January 2010
- Tweets57.3K
- Following36
- Followers454K
- Likes42
عەرەبە هاوردەکراوەکان ئۆتۆمبێلی خێزانە کوردەکان دەسووتێن
موهەنەد ئیبراهیم، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە ناوچەی گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان، 100 خێزانی کورد لەلایەن چەکدار و عەرەبە هاوردەکراوەکانی سەر بە هۆزی 'شەرەفینییەکان' گەمارۆ دراون و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
"سەر سەرا و سەر چاوان"
ئەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، لە دووەم کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی فێڵفی بە زمانی کوردی بەخێرهاتنی میوانەکان دەکات.
#دووەمین_کۆڕبەندی_ئابوری_نێودەوڵەتی_دێڵفی_لە_سلێمانی
#The_Second_Delphi_Economic_Forum_in_Sulaymaniyah
#DelphiForum
#DelphiForumSlemani
#Sleman
عومەر شێخموس: کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی دێڵفی گرنگە بۆ ناساندنی کوردستان بە هەموو جیهان
#دووەمین_کۆڕبەندی_ئابوری_نێودەوڵەتی_دێڵفی_لە_سلێمانی
#The_Second_Delphi_Economic_Forum_in_Sulaymaniyah
#DelphiForum
#DelphiForumSlemani
#Slemani
د. لاڤە ئاراس: کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان
#Slemani #Delphi_Forum_Slemani #کۆڕبەندی_ئابووریی_دێڵفی #سلێمانی
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە توندی ناڕەزایەتیی خۆمان دەردەبڕین بە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشی سەر هێزی پێشمەرگە لە سۆران بڵاو کردەوە و رایگەیاند: بە توندی ناڕەزایەتیی خۆمان دەردەبڕین بە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان لە کەسوکار و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
جەختیشیکردووەتەوە، بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عیراق و هەرێمی کوردستانە و سەرکۆنەی دەکەن. داواش لە حکومەتی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی هاوشێوە.
راشیگەیاند: هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لەم جەنگە، بەڵکوو هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان خستووەتەگەڕ تاوەکوو بەشێکبین لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە لە رێگەی گفتوگۆوە تاوەکوو سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.
#کوردسات #بافڵ_جەلال_تاڵەبانی #Kurdsat #Kurdistan #کوردستان
دێرین لەتیف رەشید: ساڵح موسلیم سەرپێشەنگی دۆزی رەوای گەلی کورد بوو لە رۆژئاوای کوردستان
دێرین لەتیف رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم، سەرکردە و سیاسەتمەداری دیاری رۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند: "هەڤاڵ موسلیم سەرپێشەنگی دۆزی رەوای گەلی کورد بوو لە رۆژئاوای کوردستان و هیچ کات ماندوو نەدەبوو لە خەبات و قوربانیدان."
دەقی پەیامەکە...
بەڕێز ساڵح موسلیم، سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم، سەرکردەی مەزن و خەباتکاری ناسراوی کوردم پێگەیشت، گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان لەم قۆناغە سەختەدا سەرکردە و شۆڕشگێڕێکی بە ئەزموونی لەدەستدا.
هەڤاڵ موسلیم سەرپێشەنگی دۆزی رەوای گەلی کورد بوو لە رۆژئاوای کوردستان و هیچ کات ماندوو نەدەبوو لە خەبات و قوربانیدان.
بۆ ئەم خەم و لەدەستدانە نەتەوەییە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی کوردانی رۆژئاوا و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە سەبوورییان بدات.
یاد و رێبازە پیرۆزەکەی بۆ هەمیشە دەمێنێیەوە.
دێرین لەتیف رەشید
منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ لە کۆبانێ، بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئاوی پاک، گیانی لەدەستدا
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، بنەماڵەی ئەو منداڵە بەهۆی پەلاماری گرووپە چەکدارەکانی سووریاوە لە شاری رەققەوە کۆچیان کردبوو بۆ کۆبانێ و لە ناوەندێکدا بە شێوەیەکی کاتی مابوونەوە؛ شەوی رابردوو بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئاوی پاکەوە، تەندروستیی منداڵە تەمەن هەشت مانگەکەیان تێک چووە و گیانی لەدەستداوە.
ماوەی 24 رۆژە شاری کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی توونددایە و نزیکەی نیو ملیۆن هاووڵاتی بەدەست کەمیی خۆراک و دەرمان و ئاوی پاکەوە دەناڵێنن و لە دۆخێکی خراپدان.
#کۆبانێ #کوردستان #Kobane #Kurdistan #Savekurd
#KurdsOnAlert #KobaneUnderAttack
عەبیر سەهلانی، پەرلەمانتاری ئەورووپا بە جلی کوردییەوە وتارێکی پێشکەش کرد و دەنگی کوردانی رۆژئاوای کوردستان بە ئەورووپا گەیاند.
دەڵێت: "گەلی کورد، ئێمە چاومان لێتانە، گوێمان لێتانە، دۆستەکانتان لەناو پەرلەمانی ئەورووپا لە شاخەکان زیاترن."
#کوردستان #Kurdsat #Kurdistan #Rojava #کوردسات #کۆبانێ #Kobane #SaveTheKurdsAct #Europe
هەڵمەتی كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ پشتیوانی لە پڕۆژەیاساكەی لیندسی گراهام بۆ پاراستنی کورد، 300 هەزار ئیمزای تێپەڕاند
ئەگەر تا ئێستا بەشداریت نەکردووە، کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە و پشتیوانی لە پڕۆژەیاساکە بکە...
c.org/FJwrjmPMmP
#LindseyGraham #Rojava #Kurdistan #Kobane #کۆبانێ #ڕۆژئاڤا #ڕۆژئاوای_کوردستان #Qamishlo #لیندسی_گراهام
بەم شێوەیە بەشداری لە هەڵمەتەکەی لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان بکە، کە بۆ پاڵپشتی کورد رایگەیاندووە.
c.org/FJwrjmPMmP
#kurdistan #kurd #savekurdsact
#کوردستان #کورد
ئەمەیە یەکێتیی گەلی کورد...!
بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی رۆژئاڤا، دەیان هەزار کەس لە وانی باکووری کوردستان رژانە سەر شەقامەکان
#کوردسات #کوردستان #وان #Van #Kurdistan #Syria #سوريا #کۆبانێ #KobaneUnderAttack #KurdsOnAlert #وان #Kurds_Genocide_In_Syria
هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ پشتیوانی لە پڕۆژەیاساکەی لیندسی گراهام دەستیپێکردووە
بۆ بەشداریکردن لەم هەڵمەتە سەردانی ئەم لینکە بکەن:
c.org/FJwrjmPMmP
#LindseyGraham #Rojava #Kurdistan #Kobane #کۆبانێ #ڕۆژئاڤا #ڕۆژئاوای_کوردستان #Qamishlo #لیندسی_گراهام #KurdsOnAlert #Kurds_Genocide_In_Syria #Syrian #سوريا #YPG #SDF #US #YPJ #KurdishUnity #SaveKurds #SavetheKurdsAct
"چاوەڕوان بن"
لیندسی گراهام سیناتۆری ئەمریکی رایگەیاند، یاسایەک پێشکەشی کۆنگرێس دەکات کەسزای توند بەسەر هەر وڵاتێکدا دەسەپێنێت هێرش بکاتە سەر کورد.
ئەوەشی خستەڕوو، یاساکە بە ناوی 'یاسای رزگارکردنی کورد دەبێت و ئامانج لێی سەپاندنی سزای ئێسک شکێنە بەسەر ئەو گروپ و وڵاتانەی کە هێرش دەکەنە سەر کورد.
#Syria #سوريا #کوردستان #Kurdistan #Kurdsat #LindseyGraham #KobaneUnderAttack #KurdsOnAlert #Qamishlo #SDF #US







