ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1) header
ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1) profile picture

I am an Independentist, and I strive for #Kurdistan's Sovereignty and Independence.

Norway
Joined February 2012
Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)Photo by ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ (@atajamali1)
دیموکراسی خۆی چاکە نییە، لەبەر ئەوەی دیمۆس خۆی بە پێوەری چاکە و خراپە ناپێورێت. دیموکراسی دەفری دەرفەتی یەکسانە بۆ خۆ دەرخستنی چاکی و خراپییەکان بۆ ئەوەی بە ئامرازی سیاسەت (نەک زەبر) ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە. چاکی و خراپی، بەر لە جێگر کردنی دیموکراسی، بە دەستوور جێگیر دەکرێن.
3
160
📌پرسیار: ئایا نەتەوەیەک کە چیتر نیگەران نییە، هێشتا دەتوانێت نەتەوەیەکی سیاسیی چالاک بێت؟
9
197
سروودی کوردستان هۆنراوە: ئەنوەر عەباسی (هەرەس) مووزیک و دەنگ: ژیریی دەستکرد بەرهەمی: Kurdish Ai Song
5
41
592
🎯 تەڤگەری ئاپۆیی و ستراتیژیی نفووز Strategy og inflitration and infuence لە زانستی سیاسیدا بە شێوازێکی کاری سیاسی دەوترێت کە تێیدا لایەنێکی سیاسی، لە ڕێگەی چوونە ناو بازنەی کاریگەریی لایەن یان لایەنگەلێکی دیکە و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەدەبیات و داخوازییەکانی و بەدەستهێنانی متمانەی کۆمەڵگەی ئامانج، هەوڵ دەدات پێگەی خۆی فراوان بکات و بەبێ ئاشکراکردنی هەموو ئامانجە ستراتیژییەکانی، کاریگەری لەسەر ئاراستەی بڕیار و هەڵوێستی سیاسیی ئەو کۆمەڵگەیە دابنێت. تەڤگەری ئاپۆیی، وەک پرۆژەیەکی بە ڕەچەڵەک تورکی بە جلی کوردییەوە بۆ بەئاکام گەیاندنی خەونی سەت ساڵەی (میساقی میللی)، بۆ ئەوەی بتوانێت بە هەموو جوگرافیای مێژوویی میساقی میللی و جوگرافیای فراوانکراوی ئەمڕۆی ئەو پرۆژەیە بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پێویستیی بە ستراتیژییەکی نفووز هەیە کە بەگوێرەی تایبەتمەندییە تایبەتەکانی مەیدانی سیاسیی بەشە جیاوازەکانی کوردستان خۆی ڕەنگ بکات، بەبێ ئەوەی هیچ پێویستییەکی بە دابڕان لە بنەمای سەرەکی (پەیماننامەی کەجەکە) هەبێت. وەک وەرزێڕێک کە لە شوێنێکی نەرمەڵان بە پێمەڕە و لە شوێنێکی بەردەڵان بە قوڵنگ زەوی هەڵدریت، بەڵام لە کۆتاییدا وەرزێڕە و ئامانجی تێرکردنی خۆیەتی. ستراتیژیی نفووز پێویستیی بە ناسیارییەکی ئەوتۆ لەو مەیدانە سیاسییە و لەو کۆمەڵگەیەدا هەیە کە تەڤگەری ئاپۆیی تەمایەتی خۆی تێبخزێنێت. ئەمەش نەک بە هەمان میکانیزمی ڕەسەنی خودی تەڤگەر، کە میکانیزمی ڕاهاتن و پێکهاتن لەگەڵ دەوڵەتەکانە، بەڵکوو بە میکانیزمی ڕەسەنی خودی کۆمەڵگەکە کە لەسەر بنەمای چەشنێک لە ڕەوایی کۆمەڵایەتی و جەماوەری دەبێ ئەو کارە بکات. لەبەر ئەوەی ڕەوایی حیزبی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نەک لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتیی ویست و پرۆژەی سیاسیی حیزبەکان بەڵکوو پشت بە مێژووی سۆز و خوێن دەبەستێت، تەڤگەر هەوڵ دەدات هەم لەڕێگای نمایشی خوێن، سۆز بچنێتەوە و هەم لەسەر بنەمای خووگرتنی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەک بە ستراتیژیی پێناسەکراوی سیاسی-نەتەوەیی بەڵکوو بە سیاسەتی زارەکیی ڕۆژانە و دیپلۆماسیی مێدیایی، هەوڵ دەدات بە گونجاندنی سیاسەتی زارەکیی ڕۆژانەی خۆی لەگەڵ حیزبەکانی دیکە و قسە کردن بە زمانی نزیک لەوان، پێشان بدات کە پەیماننامەی کەجەکە، دەقە ئاییدیۆلۆژیکەکانی ئۆجالان، پرۆژەی ناوچەی بێتیرۆر و میساقی میللی، ئەگەرچی بنەمای وجوودیی پژاکن بەڵام، لەپێناو یەکڕیزی، لەگەڵ سەربەخۆیی، فیدراڵی، ئۆتۆنۆمی و ئێرانی دیموکراتیکیش هیچ کێشەی نییە. وەها لێدوانگەلێک، هاوکات لەگەڵ ئەوەی چەشنێک لە نیانی و کێشمانی بوون لە پژاک پێشانی خەڵک دەدات، تایبەتمەندییەکی بەهێزتر لە سۆنگەی پۆپۆلیستییەوە دەبەخشێت بە پژاک کە هیچکام لە حیزبەکانی دیکە نییانە لەبەر ئەوەی بەدرێژایی ساڵان و لە ئێستاشدا بەڕادەیەکی زۆر پێداگرن لەسەر بەرنامەگەلی پەسەندکراوی خۆیان و نەگونجان لەگەڵ بەرنامەی حیزبەکانی تەنیشتی خۆیان مەگەر بە مەرجی پێکهاتن لەسەر لانیکەمە هاوبەشەکان. ئەم هەوڵەی پژاک هاوکات لەوەی چەشنێک لە ئاڵەنگاری ڕووبەڕووی حیزبەکانی دیکە دەکاتەوە، لە ستراتیژیی نفووزی خۆیدا ئیمکانی ڕەخساندنی مەیدانێکی فراوانتریشی بۆ دەخوڵقێنێت. پژاک وەک بەشێک لە کەجەکە و تەڤگەری ئاپۆیی لەبنەڕەتەوە، هەم بەگوێرەی ئەزموونی مێژوویی و هەم پشت بە بنەمای ئایدیۆلۆژیکی خۆی ناچار بە هیچ بەڵێن و هاوکاری و هاوپەیمانییەک نابینێت و لە هەموو دەرفەتەکان تەنیا لەپیناو ئامانجی کەجەکە و تەڤگەر (میساقی میللی) کەڵک وەردەگرێت. بۆیە خوێندنەوەی ستراتیژیی نفووزی تەڤگەر لەڕێگەی پژاکەوە هەم پێویستیی بە وریاییەکی پشت ئەستوور بە تەڤگەرناسی هەیە و هەم پێویستی بە ڕێژەیەک لە ژیریی سیاسی هەیە کە نەک لە سۆنگەی سیاسەتی حیزبییەوە بەڵکوو لە سۆنگەی نەتەوە و زەروورەتی نەتەوەییەوە لە دۆخی ئەمڕۆ بەرەو داهاتووی کوردستان بڕوانێت. خاڵی کۆتایی ئەوەیە کە ستراتیژیی نفووز هەمیشە، لە هەموو کات و لە هەموو دۆخێکدا بە یەک شێوە کار ناکات، بەڵکوو دۆخی تایبەتی ئێستای کوردستان و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە وەها لە پژاک دەخوازێ، بەم چەشنە یاری بکات.
1
8
185
ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ retweeted
گەلۆ ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرش دەکاتە سەر ئێران یان نا؟ ئێوە دەڵێن چی؟ دۆخەکە بە هیچ شێوەیەک ئاسایی نییە و ئەگەری هێرشکردن بۆ سەر ئێران زۆر بەهێزە. بە چەند هۆکار: 1. گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کەوتۆتە قۆناغێکی جیاواز. تەواوی ئەو دەروازە سنوورییانەی کە دراوسێیەکانی ئێران (بۆ نموونە پاکستان، تورکەمەنستان، ئازەربایجان، سووریا، عێڕاق...) بەو وڵاتەوە دەبەستنەوە، لە سەر داوای ئەمریکا هەموویان داخراون. 2. هەر بەم هۆیەوە، دۆخی نێوخۆی عێڕاق نائاساییە. میلیشیا چەکدارە عێڕاقییەکانی سەر بە ئێران، لەم دۆخە ناڕازین و لێرەولەوێ یان خەریکی جووڵەی سەربازین یان بە دژی بڕیارەکانی عەلی زەیدی سەبارەت بە داخستنی سنوورەکان لە خۆپێشاندان دان 4. عەلی زەیدی زۆر نیگەرانە لەوەی کە میلیشیا چەکدارەکانی سەربەئێران بە مەبەستی دەستپێشخەری هێرشی وڵاتانی دراوسێ بکەن. هەر بۆیەش، ناوبراو فەرمانی داوە کە سێ لیوا لە سوپای عیڕاق لە سەر سنووری وڵاتی کووەیت جێگیر بکرێن. 5. هەروەها نیگەرانی لایەنی ئێران زۆر جددییە. لە هەمان کاتدا کە ئێرانییەکان هەڕەشەی وڵامدانەوە توند دەکەن لە ئەگەری هەر هێرشێکدا، لە حەولی دیپلۆماسیش غافڵ نین. عەباس عێڕاقچی، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە، تەلەفۆنی بۆ دوازدە هاوتای خۆی - لە نێویاندا وەزیرانی کاروباری دەرەوەی میسر و عەڕەبستان- کردووە و داوای کاردانەوەی لێکردوون. 6. تورکیا و قەتەڕ کە زۆر لە داهاتووی خۆیان نیگەرانن (بە تایبەت تورکیا) و هەر بۆیەش حەز بە هیچ گۆڕانکارییەک لە ناوچەدا ناکەن بە چڕی لە سەر خەتن و لە گەڵ تڕامپ لە پەیوەندی دان کە لە هێرشکردنێکی گریمانەیی بۆ سەر ئێران پەشیمانی کەنەوە. 7. ئەو قەیرانانەی هەرێمی کوردستانیش تا ڕادەیەکی بەرچاو دەتوانێ پەیوەندی بە دۆخی ژیئۆپۆلتیکی ناوچە و ئەگەری گۆڕانکارییەکانەوە هەبێت. 8. کەش و هەوای موناقەشە سیاسییە نێوخۆییەکانی ئەمریکاش بە شێوازێک خەریکە خۆی بۆ هێرشێکی لەم چەشنە ئامادە دەکات. 9. بۆ نموونە، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هێرشێکی بەربڵاو بۆ سەر جەی دی ڤانس @JDVance جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا بە هۆی هەڵوێستە دژ بە شەڕەکانی دەستی پێکردووە. ئەوەش لە حاڵێک دایە کە لە هەمان تۆڕی کۆمەڵایەتیدا، ماڕکۆ ڕۆبیۆ (@marcorubio ) وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێستایی ئەمریکا وەکوو کەسێکی شایانی پۆستی سەرۆککۆماری داهاتووی وڵات بەرجەستە دەکەنەوە. 10- ئەو ڕەخنانەی کە ڕووبەڕووی ترامپ دەکرێنەوە، بە پێچەوانەی هەڵوێستی جی دی ڤانس، لە بەر ئەوە نییە کە سەرۆککۆمار بۆچی شەڕ دەکا بەڵکوو لە بەر ئەوەیە کە ناوبراو بۆچی بە ساردی شەڕ دەکا و کارەکە بە یەکجاری تەواو ناکات. لێرەدا، هەم جۆرجی بووشی کوڕ (George W Bush) سەرۆککۆماری پێشووتری ئەمریکا و هەم بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەو سەردەمە، ئاری فلەیشر (@AriFleischer ) دەڵێن کە تڕامپ ئێران ناناسێت و ئەو وڵاتە هەر بۆ دیپڵۆماسی نابێت. بە پێچەوانەی ڤانس ئەوان دەڵێن کە شەڕت دەستپێکرد گەتا کۆتایی یانی هەتا تیری خەڵاس لە نابێت ڕابوەستێت. 11. چاوەدێران پێیان وایە، کە تەنانەت سەرکەوتنی دیمۆکڕاتەکان بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا پەکی تڕامپ ناکات و ئەو وەکوو سەردەمی پێش هەڵبژاردنەکانی نیووەڕزی ئەمریکا لە بەرنامەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە. بە وتەی هاوڕێی خۆشەویستم د. ئەحمەدی محەمەدپوور (@AhMohammadpour ), ئیدی تڕامپ هیچی نەماوە لە دەستی بدات. کەواتە ناوبراو دوو مانگی دەرفەتە کە شتەکە بە یەکجاری یەکلایی بکاتەوە. ئێوە دەڵێن چی؟ 7 نۆڤەمبری 2026 خالید خەیاتی #Kurdistan #IranWar‌ #KurdsOnAlert
9
12
61
1,751
ئێستا کە پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە، ئۆجالان بە ڕاشکاوی دان بە هەڵە و ناپێویست بوونی پەکەکە لە هەموو سی ساڵی ڕابردوودا ناوە، ڕاگەیاندنی ناوی چەند کەس وەک شەهیدی ٢٠ ساڵ لەمەو بەر، چەند پرسیار هەڵدەگرێت: 1️⃣ مەگەر شەهید، کوژراوی ڕێگای هەق و ڕاستی نییە؟ (ئەگەر هەقە بۆ ئێستا دەڵێ هەڵە بوو!؟) 2️⃣ ئەگەر گەریلا "شەهید" بووە بۆ دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ، ئەی چۆناوچۆنە کە ئەوەی ئەمڕۆ تەنیا و تەنیا وەک ژیریی "ڕێبەرێتی" لێکدەدرێتەوە؟ 3️⃣ ئەگەر ئەوەی ئەمڕۆ بەرهەمی خوێنی گەریلا نییە، ئەی گەنجی کورد بۆ دەکران بە گەریلا؟ 4️⃣ ئەگەر ئامانج، ئینتەگراسیۆن (موتربەکردنی) کورد لە تورک و دەوڵەتی تورکیا بوو، کێ ئەو ئەرکەی بەسەر شانی گەنجی سنە و مهاباد و سەڵماس و کرماشان و ئیلامدا دا؟
2
7
36
736
پرسیار: دەشێ یەکێک لە بژاردەکانی یەکێتیی نیشتمانی، دابڕینی زۆنی سەوز لە هەرێمی کوردستان و لکاندنی بە دەوڵەتی ئێرانەوە بیت!؟
9
1
1
20
1,403
🎯 چەند پرسیارێک ڕوو لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جیا لە پژاک بەختەوەرانە بە بیانووی هەمبەر بوونەوەی پڕۆژەکەی ئیمرالی-چانکایا، لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرکامە و نە جۆرێک و لە ئاستێکدا ڕوانگەی خۆیان سەبارەت بە وڕێنەی "ئنتێگراسیۆنی دیموکراتیک" دەربڕی و بە گشتی دەتوانین بڵێین هیچ لایەنێک جگە لە پژاک بە چاوێکی ئەرێنی لێی ناتوانێت. ئینجا ئێستا کاتی ئەوەیە هەرکام لەو لایەنانە جگە لە پژاک وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە: 🔴 ئێوە بەبێ ئینتێگرە بوون لە دەوڵەتی داهاتووی ئێران دا (ئینتێگرە بوون لە نەزمی دەستووری و یاسایی، ئینتێگرە بوون لە نەزمی سیاسی، ئینتێگرەبوون لە نەزمی حقووقی، ئینتێگرەبوون لە نەزمی ئابووری، ئینتێگرە بوون لە نەزمی سوپا و ئینتێگرە بوون لە سەروەریی دەوڵەتی ئێرانیدا، چۆن دەتوانن: 1️⃣ ڕەوایی یاسایی بۆ بەدواداچوون بەدوای ئامانجە سیاسییەکانتان لەناو ئێراندا وەربگرن؟ 2️⃣ مافی دیاریکردنی چارەنووسی تاکی و کۆمەڵی چالاک بکەن؟ 3️⃣ حوکمڕانیی هەرێمی، چ لە چەشنی ئۆتۆنۆمی و چ لە چەشنی فیدراڵی دابین بکەن؟ 4️⃣ پرۆژەی دیموکراتیزاسیۆن ببەن بەڕێوە؟ 5️⃣ نوێنەرایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن لە تاران؟ 🔵 تێبینی: ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارانەتان دایەوە، پشوویەکی قووڵ وەبەر خۆتان بێنن و نیو کاتژمێر دەرفەتی بیرکردنەوە بە خۆتان بدەن بۆ ئەوەی بزانن: 1️⃣ ململانێی ئێوە لەگەڵ پژاک ئەگەر گوتارییە، ئەو جیاوازییەکانی گوتارییانەتان کامانەن کە بۆتە هێڵی تۆخی جیاکەرەوەتان؟ ئینجا دەست بەو جیاوازییانەوە بگرن نەک هێڵەکانی هاوشێوەییتان. 2️⃣ ئەگەر ململانێکەتان ڕەسەنایەتیی ململانێی گوتاری وەخۆ ناگرێت، چما ململانێی دەسەڵات و پێگەی سیاسی بە ئامرازێک دەکەن کە لاوازترتان دەکات؟
1
14
416
📌 سەرنج! بڕیاری کردنەوەی پارلمانی هەرێمی کوردستان، دەتوانێ سبەی چوارشەمە ٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦ بکات بە ڕۆژێکی مێژوویی گرینگ و کاریگەر سەبارەت بە چارەنووسی سیاسیی باشووری کوردستان. 🔹️یان دەبێتە ڕۆژی پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکانگیر، پەڕگیر و بەهێز بۆ کۆی هەرێمی کوردستان 🔹️یان دەبێتە سەرەتای تەنگژەیەکی سیاسیی گەورە بۆ بە یەکجاری لەبەر یەک هەڵپچڕانی هەرێمی کوردستان و یەکلا بوونەوەی دوو حکوومەتی دژبەر بۆ دوو "هەرێمی کوردی" لە باشووری کوردستان. ئەوەیکە دەبێ سەرنجی بخرێتە سەر، ئەم خاڵانەن: 1️⃣ ڕیسکی بڕیاری کردنەوەی پارلمان بەم شێوەیە 2️⃣ هاندەرەکانی ئەو ڕیسکە 3️⃣ ئامادەکارییە چاوەڕوانکراوەکان بۆ لێکەوتە ئەگەرییەکان
2
1
14
759
# 🎯 Why Must Öcalan Be Defeated?! **1️⃣** Defeating Öcalan means tearing down one of the strongest defensive walls protecting the occupying Turkish state. **2️⃣** Defeating Öcalan means reactivating Turkey’s Sèvres Syndrome, this time without an effective vaccine. **3️⃣** Defeating Öcalan means reinvigorating Kurdish nationalism throughout Kurdistan. **4️⃣** Defeating Öcalan means preventing Turkey and Iran from establishing hegemony over the Middle East. **6️⃣** Defeating Öcalan means transforming Kurdish forces from soldiers fighting for the liberation of Jerusalem into Peshmerga fighting for the liberation of Kurdistan. **7️⃣** Defeating Öcalan means transforming the concept of a New Middle East from a mere change of appearance into a more favorable geopolitical redrawing of the region. **8️⃣** Defeating Öcalan means restoring political authenticity to Kurdistan’s national cause. **9️⃣** Defeating Öcalan means dismantling a project that has been guarded for thirty years by 700 commandos, satellite surveillance systems, billions of dollars, and the full weight of Turkey’s land and naval forces. This enormous apparatus has been maintained so that, at this very moment, it can thwart any Kurdish attempt to seize emerging geopolitical opportunities in pursuit of Kurdistan’s national interests. **🔟** Defeating Öcalan means bringing an end to the political culture of leaderlessness in Kurdistan. **The struggle to defeat Öcalan is a struggle to reclaim our humanity and rediscover the path to the liberation of Kurdistan: its land, its nation, its present, and its future.**
🎯بۆچی دەبێ ئۆجالان تێک بشکێندرێت!؟ 1️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای تێکشکاندنی دیواری بەهێزی پارێزەری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە. 2️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای چالاک کردنەوەی سیڤەر سیندرۆمی تورکییە، بەبێ ڤاکسینێکی کاریگەر 3️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای هێزمەندکردنەوەی ناسیۆنالیزمە لە کوردستان 4️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ڕێگە لە زاڵبوونی هێژمۆنیکی تورکیا و ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت. 6️⃣تێکشکاندنی ئۆجالان، ماهیەتی هێزی کورد لە سەربازی ڕزگارکردنی قودسەوە دەگۆڕێت بۆ پێشمەرگەی ڕزگارکەری کوردستان 7️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ماهیەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ، لە ڕوخسارێکی نوێوە بۆ نەخشەیەکی نوێ لەبارتر دەکات. 8️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ڕەسەنایەتیی سیاسی بۆ پرسی نەتەوەیی کوردستان دەگەڕێنێتەوە. 9️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان، بەمانای تێکشکاندنی پرۆژەیەکە کە سی ساڵە بە حەوتسەت کۆماندۆ و ئامرازی پاراستنی سەتەلایتی و ملیاران دۆلار پارە و بەهێزی دەریایی و وشکانی تورکیا پارێزراوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بتوانێت هەر هەوڵێکی کوردستانی بۆ قۆستنەوەی دەرفەتی ژیۆپۆلیتیک بپووکێنێتەوە. 1️⃣0️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان کۆتایی هێنان بە ئەخلاقی بێسەر بوونە لە کوردستان. هەوڵ دان بۆ تێکشکاندنی ئۆجالان، هەوڵ دانە بۆ بە مرۆڤ بوونەوە و دۆزینەوەی ڕێگای ڕزگاریی خاک، نەتەوە و ئێستا و داهاتووی کوردستان.
4
182
🎯بۆچی دەبێ ئۆجالان تێک بشکێندرێت!؟ 1️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای تێکشکاندنی دیواری بەهێزی پارێزەری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە. 2️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای چالاک کردنەوەی سیڤەر سیندرۆمی تورکییە، بەبێ ڤاکسینێکی کاریگەر 3️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان بەمانای هێزمەندکردنەوەی ناسیۆنالیزمە لە کوردستان 4️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ڕێگە لە زاڵبوونی هێژمۆنیکی تورکیا و ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت. 6️⃣تێکشکاندنی ئۆجالان، ماهیەتی هێزی کورد لە سەربازی ڕزگارکردنی قودسەوە دەگۆڕێت بۆ پێشمەرگەی ڕزگارکەری کوردستان 7️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ماهیەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ، لە ڕوخسارێکی نوێوە بۆ نەخشەیەکی نوێ لەبارتر دەکات. 8️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان ڕەسەنایەتیی سیاسی بۆ پرسی نەتەوەیی کوردستان دەگەڕێنێتەوە. 9️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان، بەمانای تێکشکاندنی پرۆژەیەکە کە سی ساڵە بە حەوتسەت کۆماندۆ و ئامرازی پاراستنی سەتەلایتی و ملیاران دۆلار پارە و بەهێزی دەریایی و وشکانی تورکیا پارێزراوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بتوانێت هەر هەوڵێکی کوردستانی بۆ قۆستنەوەی دەرفەتی ژیۆپۆلیتیک بپووکێنێتەوە. 1️⃣0️⃣ تێکشکاندنی ئۆجالان کۆتایی هێنان بە ئەخلاقی بێسەر بوونە لە کوردستان. هەوڵ دان بۆ تێکشکاندنی ئۆجالان، هەوڵ دانە بۆ بە مرۆڤ بوونەوە و دۆزینەوەی ڕێگای ڕزگاریی خاک، نەتەوە و ئێستا و داهاتووی کوردستان.
4
11
2
50
793
ئەمڕۆ ئەمیر کەریمی وتبووی، فیدراڵییان دەوێت😉
کوردی | فارسی 🔺#بەپەلە | دەوڵەت باخچەلی، ڕێبەری پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا (MHP) دەربارەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان وتی: «ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە هەڵوەشێنراوەتەوە، ئیمراڵی بەڵێنەکەی خۆی بردووەتەسەر. لەم چوارچێوەیەدا، ئەوەی کە داخوازیی دەوڵەت-نەتەوەیەکی سەربەخۆ، فیدراسیۆن، ئۆتۆنۆمی، یان تەنانەت داخوازیی مافە کەلتوورییەکان لە ئارادا نییە، و ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بێمانا بووە و پێویستە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، لەلایەن ئیمراڵییەوە ڕاگەیەندراوە کە ڕاگەیەندراوێکی زۆر گرنگ و پابەندکەرە. ئێستا نۆرەی ئەوە هاتوو کە ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە و سەرجەم پاشکۆکانی چەک دابنێن.» 🔺#فوری | دولت باهچلی، رهبر حزب حرکت ملی‌گرای ترکیه (MHP) دربارە عبدالله اوجالان گفت: «گروه تروریستی حزب کارگران کوردستان —پ‌ک‌ک— منحل شده و امرالی [زندانی کە اوجالان در آنجا قرار دارد] به قول خود عمل کرده است. در این چارچوب، اعلام امرالی مبنی بر عدم وجود هرگونه مطالبه برای دولت-ملت [استقلال] جداگانه، فدراسیون، خودمختاری و حتی مطالبات فرهنگی‌، و این‌که گروه تروریستی پ‌ک‌ک بی‌معنا شده و باید خود را منحل کند، بیانیه‌ای بسیار مهم و الزام‌آور است. اکنون نوبت آن است که گروه تروریستی و تمامی شاخه‌های وابسته به آن سلاح‌های خود را بر زمین بگذارند.» #کوردستان #کردستان #kurdistan
5
1
28
682
#VetenBülunmez #Öcalan وینەیەکی ئاسمانی لە ڤێلاکەی سەرۆکی گەورەترین پرۆژەی دژەکوردستانیی دەوڵەتی تورک، عەبدوڵا ئۆجالان لە دوورگەی ئیمراڵی. لە نزیک هەمان ڤێلا نووسراوەیەکی گەورەی بەردچن هەیە کە بە تورکی نووسراوە: نیشتمان دابەش ناکرێت Veten Bülunmez
2
5
42
1,031
It is very simple. Anyone who becomes a soldier of the states occupying Kurdistan becomes an instrument for strengthening the occupiers’ sovereignty over Kurdistan’s land, people, present, and future. A Kurdistani with dignity does not strengthen the sovereignty of any occupier—Turkish, Arab, or Persian—over their own homeland. Instead, they become a soldier in the service of Kurdistan, its land, and its nation. We must not merely refuse to become soldiers of the occupiers. We must become the liberators of Kurdistan and struggle to establish Kurdistan’s statehood, independence, and national sovereignty. @Ferid___Azad
Bir Kürt olarak Türk ordusunda, Türk egemenlik sistemine askerlik yapmayı reddediyorum. Kürt milletinin self determinasyon hakkı için bu sisteme karşı mücadelemde "pasif direniş" yöntemini benimsemiş biri olarak elime silah alıp sizinle savaşmıyorum, mücadele yöntemimde cebir, şiddet, tehdit ve bunlara teşvik yok ama sizi reddediyorum. Bende şiddet olmadığı gibi, bir şiddet kurumu olan ve üstelik bize karşı haksız bir kurum olan ordunuzda bize askerlik yaptıramazsınız. Askerlik yapmayı reddettiğimi açıkladığım kısa bir videoyu sosyal medyada paylaştığım için aylardır beni ev hapsinde tutuyorsunuz. İlk mahkemenin üzerinden yaklaşık beş ay geçmesine rağmen hukuk sisteminizin savcısı hala iddianameyi hazırlamamış. Halbuki tek bir delil (bahsi geçen kısa video) var ve o da ellerinde. Dilerse bir saatte hazırlayabilir ama bilerek hazırlamıyor; ev hapsi sürecini bir ceza olarak tatbik ediyor. Normalde yoklama kaçağıydım ama ev hapsi süreciyle birlikte askerliği de yılbaşına kadar kendiniz tecil etmişsiniz ve şimdi de askerlik işlemlerini tamamla diye mesaj atmışsınız. Tamamlamıyorum! Zannedersem aklınca beni altı ay ev hapsinde tutarak bir anlamda askerlik yaptırmış olacaklarını düşünüyorlar. Türk hukuk sistemi bu işte! Sizin hukuk sisteminizi de reddediyorum. Eğer bu yargısız infaz sürecini devam ettirirseniz, farklı şiddetsiz protesto eylemleriyle sesimi her yere duyurmaya devam edeceğim.
4
205
ATTA JAMALI- KURDISTANI☀️ retweeted
Bir Kürt olarak Türk ordusunda, Türk egemenlik sistemine askerlik yapmayı reddediyorum. Kürt milletinin self determinasyon hakkı için bu sisteme karşı mücadelemde "pasif direniş" yöntemini benimsemiş biri olarak elime silah alıp sizinle savaşmıyorum, mücadele yöntemimde cebir, şiddet, tehdit ve bunlara teşvik yok ama sizi reddediyorum. Bende şiddet olmadığı gibi, bir şiddet kurumu olan ve üstelik bize karşı haksız bir kurum olan ordunuzda bize askerlik yaptıramazsınız. Askerlik yapmayı reddettiğimi açıkladığım kısa bir videoyu sosyal medyada paylaştığım için aylardır beni ev hapsinde tutuyorsunuz. İlk mahkemenin üzerinden yaklaşık beş ay geçmesine rağmen hukuk sisteminizin savcısı hala iddianameyi hazırlamamış. Halbuki tek bir delil (bahsi geçen kısa video) var ve o da ellerinde. Dilerse bir saatte hazırlayabilir ama bilerek hazırlamıyor; ev hapsi sürecini bir ceza olarak tatbik ediyor. Normalde yoklama kaçağıydım ama ev hapsi süreciyle birlikte askerliği de yılbaşına kadar kendiniz tecil etmişsiniz ve şimdi de askerlik işlemlerini tamamla diye mesaj atmışsınız. Tamamlamıyorum! Zannedersem aklınca beni altı ay ev hapsinde tutarak bir anlamda askerlik yaptırmış olacaklarını düşünüyorlar. Türk hukuk sistemi bu işte! Sizin hukuk sisteminizi de reddediyorum. Eğer bu yargısız infaz sürecini devam ettirirseniz, farklı şiddetsiz protesto eylemleriyle sesimi her yere duyurmaya devam edeceğim.
3,723
385
557
2,646
2,435,280
لە 28.02.2025 هەر لە سەرەتای دەستپێکی تورکیای بێتیرۆر لە لێکدانەوەیەکدا سەبارەت بە داهاتووی پەکەکە و کوردستان، بە ڕوونی ئاماژەم بەوە کردبوو کە پژاک لە درێژەی ئەو پرۆژەیەدا ڕۆڵی هەرێمیی خۆی دەگۆڕێت و لەمەودوا پشت ئەستوور بە لۆجیستیکی سیاسی و سەربازیی تورکیا دەبێتە ئامرازی درێژ کردنەوەی میساقی میللی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. وتبووم کە ئەمە دەبێتە گەورەترین ئاڵنگاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم ئاڵنگارییە بە کردەوە ئێستا دەستیپێکردووە. پرسیار ئەوەیە کە ئایا ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەیی زەینی و کردەیی بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییەی هەیە؟ ئەمە دەبێ ببێتە بابەتی گفتوگۆ.
3
25
576
🎯 نەتەوەبوون نەتەوە یان هەیە یان نییە. مادام هەبێت وەک نەتەوە هەڵسوکەوت دەکات، واتە دۆست و دوژمنی خۆی دیاری دەکات. نەتەوەیەک کە توانایی پێناسەکردنی دوست و دوژمنی خۆی نەبێت، گومان دەخاتە سەر نەتەوەبوونی خۆی. جیاوازیی نەتەوە لەگەڵ بوونە نەزۆکە گرووپییەکانی تر ئەوەیە کە بە هەردوو دیوی ناوەوە و دەرەوەی خۆیدا، هەیە. هەر لەبەر ئەوەشە کە هەم دوژمنی دەرەکی هەیە و هەم ناوخۆیی. ئەوان دوژمنی ئەو "هەبوونە نەتەوەییەن" لە هەردووک دیوەکەی. نەتەوەیەک کە نەتوانێ دوژمنە ناوخۆییەکانی بسڕێتەوە، هیچکات توانای ناسینەوە و شکاندنی دوژمنە دەرەکییەکانی خۆی نابێت. لەبەر ئەوەش لە دەرەوە وەک نەتەوە نابیندرێت و وەک نەتەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکرێت. نەتەوە لەگەڵ هەبوونی خۆیدا ڕووش و ڕاشکاوە. دەزانێت، یان دەبێ هەبێت، یان دەبێ نەبوونی خۆی قبووڵ بکات.
11
248
ببین بە یەک (بۆ بیرەوەریی ڕاپەڕینی ژینا) هۆنراوە: عەتا جەماڵی وتن: عەتا جەماڵی مووزیک: ژیریی دەستکرد بەرهەمی: kurdish Ai Song
2
9
364
🎯حیزب ئێوە هاتوون بۆ ئەوەی بەشەری کورد قەت وەک مرۆڤ هەست بە کەرامەتی تاکی و کۆیی نەکات. هیچ جیاوازییەکتان نییە. تەنیا هەندێکتان دوێنێ لێتان ئاشکرا بوو. هەندێکتان ئەمڕۆ لێتان ئاشکرا بووە و هەندێکی ترتان سبەی ئەو ئەرکەی خۆتان بەجێ دێنن. گرینگ نییە ناوتان چییە. گرینگ نییە کەی دامەزراون. گرینگ نییە لە کام بەشی کوردستانن. گرینگ نییە ڕێبەرەکانتان کێن و کێ بوون. گرینگ نییە بەکام ڕێڕەوی مێژووییدا هاتوون و گەیشتوونەتە ئێستا. ڕۆژێک لە سەردەشت و سنە، ڕۆژێک لە هەولێر و سلێمانی، ڕۆژێک لە عەفرین و کۆبانی، ڕۆژێک لە ئامەد و وان... هاتوونەتە بوون، هەن و دەبن بۆ ئەوەی بەشەری کورد وەک مرۆڤ هەست بە کەرامەت نەکات.
1
9
361